وتەکان | وتەی دەھەم | 108
(84-154)

ھەرگیز وا گومان نەبەیت کە بەڵگە و ئاماژەکانی گۆڕینی ئەم وڵاتە تەنھا لەو "دوازدە وێنە"یەدان کە ئێمە ھێنامانن. نەخێر، چونکە نیشانە و بەڵگەی تابڵێی زۆر و لەژمارەبەدەر ھەن لەسەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە فانی و پڕ لە ئاڵ‌وگۆڕە، لە دوایی‏دا دەگۆڕێت و دەبێ بە: وڵاتێکی تری دامەزراوی لەناونەچوو..

ئنجا گەلێ نیشانە و ئاماژەی زۆر و زەبەندەش ھەن کە تێکڕا بەڵگکان‏دا توند دەکرێن و پشت‏گوێ دەخرێن).

ئەوەتا ئەم فەرمانە یادی ئامادەبوان دەخاتەوە و، بە چاوی خۆیشت مۆری لاسایینەکراوەی پادشا بەسەر ئەو فەرمانەوە دەبینیت. سەرجەمی ئامادەبوانیش = جگە لە کەسانی کوێر و کاسی وەکو تۆ = ھەر تەنھا بە سەیرکردنێکی ئەو مەدالیایانە دەزانن ئەو نێرراوەی کە ئەم ھەموو مەدالیایانەی خەڵات کراوە ڕاگەیەنەرێکی ئەمینی فەرمانەکانی پادشایە.

جا ئایا ئیتر دەگونجێ مەسەلەی گۆڕانی ئەم وڵاتە فانی‏یە بەو وڵاتە ھەمیشەیی‏یەی کە ئەو نوێنەرە بەڕێزە بە ھەموو ھێز و توانایەکیەوە ڕوونی‏دەکاتەوە و پشتی‏دەگرێت و، ئەو فەرمانە بەڕێز و بەرزە پادشایی‏یەش کە لێی‏ دەدوێت، ھیچ گومان و دوودڵی و ڕەخنەیەک توخنی بکەوێت؟

دیارە نەخێر.. ھەرگیز شتی وا ناگونجێ و ناکرێت، مەگەر ئینکاریی ئەو ھەموو کاروبار‏و ڕووداوانە بکەیت کە بە چاوی خۆت لێرەدا دەیان‏بینیت.

ئێستاش ئەی کاکی ھاوڕێم! دوای ئەم ڕوون‏کردنەوانە، چ قسەیەکت ھەیە، فەرموو بیکە و دەری ببڕە.

دەنگ نییە