وتەکان | وتەی دەھەم | 104
(84-154)

وێنەی یازدەھەم:

وەرە ئەی ھاوڕێ سەرسەختەکەم! با سواری فڕۆکەیەک یان شەمەندەفەرێک ببین و، بەرەو خۆرھەڵات یان خۆرئاوا = واتە ڕابوردوو یان داھاتوو = بڕۆین و، بە چاوی خۆمان ئەو کارە جۆراوجۆر و پڕ موعجیزاتەی پادشا ببینین کە لە شوێنانی تردا پێش‏چاوی خستوون، چونکە ئەو شتە سەیرانەی کە ئێمە لەم پیشانگایە، یان لەم مەیدانە، یان لەم کۆشکەدا بینیمانن، لە ھەموو شوێنێکی تردا نموونەیان ھەیە، بەڵام شێوە و شکڵ و جۆری پێکھاتنیان لە یەکتر جیاوازە..

دەسا ئەی ھاوڕێ‌کەم! سەرنج لەمە بدە، تاکو:

مەودای دەرکەوتنی ڕێک‏وپێکیی: "دانایی" و..

ڕادەی ئاشکرایی ئاماژەکانی: "چاودێری" و..

ئەندازەی دەرکەوتنی نیشانەکانی: "دادگەری" و..

پلەی ئاشکرابوونی بەروبوومەکانی: "میھرەبانی"ی فراوان.. لەو کۆشک و تەلارە ئاڵ‌وگۆڕبوانە و، لەو مەیدانە فانی و، پیشانگا لەناوچوانەدا، ببینیت..

چونکە ھەر کەسێک چاوی لەدەست‏ نەدابێت، بەوپەڕی دڵنیایی‏یەوە تێ‌دەگات لەوەی کە نابێت، تەنانەت تەسەووریش ناکرێت: دانایی‏یەک لە دانایی پادشا کامڵ‌تر و.. چاودێری‏یەک لە چاودێریی ئەو جوان‏تر‏ و.. میھرەبانی‏یەک لە ھی ئەو فراوان‏تر و.. دادگەری‏یەک لەوەی ئەو مەزن‏تر ھەبێت..

دەنگ نییە